ڤۆڵۆدمیر زیلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه خۆیان بۆ هێرشێكی توند دژ به ئۆكرانیا له دۆنباسه‌وه ئاماده كردووه و هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌شی ئاماده‌كارییان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كردووه، وتیشی، “بڕوا به‌هیچ وتە و لێدوان و نووسینه‌كانی رووسیا ناكه‌ین و له‌پێناو بست به بستی خاكه‌كه‌مان ده‌جه‌نگیین”.
به‌پێی بڵاوکراوەیەکی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤۆڵۆدمیر زیلینسکی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ هێرشێكی قورسی هێزه‌كانی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی كیێڤه‌وه ئاماده كردووه كه به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی تاكو ئێستا به‌ر هێزه‌كانی رووسیا كه‌وتووه، له‌و هێرشه‌دا توندوتیژییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌نوێنن.
له‌باره‌ی رێكکەوتن و دواین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی دانوستانكاری رووسیا، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “گومانێكی زۆرمان له رووسیا و ئه‌و وتانه‌یه كه به‌رامبه‌رمان ده‌یكه‌ن، ئێمه بڕوا به‌هیچ لێدوان و وته‌یه‌ک ناكه‌ین كه ته‌نها سه‌ر زاره‌كی بێت”.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له خاكهكمان هه‌ڵناگرین، هه‌تا دوا هێز و توانا‌مان له پێناو بست به بستی وڵاته‌كه‌مان ده‌جه‌نگین، شه‌ڕ ده‌كه‌ین له پێناو هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتمانه‌ماندا”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی