زانیاری نوێ لەبارەی 400 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانیاری نوێ لەبارەی 400 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکرێت

زانیاری نوێ لەبارەی 400 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
زانیاری نوێ لەبارەی 400 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانی هەولێر و بەغداد دەستپێدەكه‌نه‌وه‌ و شاندی حکومەتیش دەچێتەوە بەغدا.

فارس عیسا بە میدیایی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە بەغدا.

له‌ باره‌ی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌شه‌وه‌، فارس عیسا وتی: ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ و ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.