زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه دەخرێتەروو
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه دەخرێتەروو

زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه دەخرێتەروو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه دەخرێتەروو
0

لایک

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد ئاشكرای كرد كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا حكوومه‌تی عێراق 400 ملیار دیناره‌كه ده‌نێرێت و‌ بڕه‌ پاره‌كه‌‌ ده‌خرێته‌‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای پارتی دیمکراتی کورستان دووپاتی لە ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم كردەوە.

فارس عیسا راشیگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بانكی بازرگانی ڕاسپاردووه‌ 400 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا هه‌روه‌ها وتی: لە ڕۆژانی داهاتوودا بانكی تی بی ئای-بانكی بازرگانی عێراقی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات تاوەكو لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 پشكی كوردستان جێگیر دەكرێت.

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد جه‌ختیشی كرده‌وه كه‌‌ ناردنی ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ وه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو لەچواچێوەی ئەو ڕێككەوتنەی كە حكوومەتی عێراقی لەسەر پێكهێنراوە.

له‌ ڕێكه‌وتی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاردرا به‌ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.