شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق چەند زانیارییەک لەبارەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی بەغداد بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، تیرۆرست و بەکرێگیراوی وڵاتان ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوە، مووشه‌كه‌كان له شوێنی چاوه‌ڕوانی مه‌ده‌نی هێڵی ئاسمانی عێراقی كه‌وتنه‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زیان به دوو فڕۆكه‌ی هێڵه‌كه گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م كاره تیرۆریستییه هه‌وڵێكه بۆ ڕێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی عێراق له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها په‌كخستنی تواناكانی هێڵی ئاسمانی عێراقه له پێشكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران به هه‌موو جیهان به باشترین شێوه سه‌ره‌ڕای بوونی ئاسته‌نگه‌كانیش.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشکراشی کرد، هه‌ر دوای كاره تیرۆریستییه‌كه، ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان توانیان 3 مووشه‌كی تر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له شارۆچكه‌ی ئه‌بوو غرێب كه ئاماده‌كرابوون بۆ ته‌قاندن و هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان پووچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.