لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر هاووڵاتیان گوێبیستی چەند دەنگێکی گەورەبوون، دەژە تیرۆری کورستان دەڵێت، دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر دەبیسترێت مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
لە بڵاوکراوەیەکدا دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاندووە، “دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر دەبیسترێت مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە”.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبیسترێن، مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوامییان دەبێت و هیچ جێگای مەترسی نین”.