زانکۆ لاین کارا کرا….

زانکۆ لاین کارا کرا….

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
زانکۆ لاین کارا کرا….
0

لایک

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ سیستەمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکان کارا دەکرێت، بە وتەی وەزیری خوێندنی باڵا، لە سەدا 100ی ئەو قوتابیانەی لە رێگەی زانکۆ لاینەوە فۆرم بۆ چوونە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕدەکەنەوە، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن.

دوای ئەوەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2022، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، “لە سبەینێوە سیستەمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، لە زانکۆکانی هەرێم کارا دەکرێت”، ئەمڕۆ بە فەرمی سیستەمەکە کارا کرا.

ئاماژەی بەوەشدابوو، سیستمەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ کارا دەبێت و وەزیری خوێندنی باڵا داوادەکات، قوتابیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمیانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات.

بۆ چوونە ناو وێبسایتی زانکۆلاین کلیک لێرە بکە..