میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەداوە کە تەرمی ئەیوب ئینتزاری، زانای بواری مووشەک و پیشەسازیی چەک لە ئێران دۆزراوەتەوە.
شایەنی باسە تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ناوبراو دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بووە و چەند لایەنێکیش رووداوەکەیان بە “تاوانێکی کوشتن” لەقەڵەمداوە.
ئەیوب ئینتیزاری بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە ئەندازیاری فرۆکە و لە بنکەی پارادایسی فەزایی لە یەزد لە بواری پەرەپێدانی سیستەمی مووشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوان کاریکردووە.
سەرۆکی دەزگای بنکەی پارادایسی فەزایی ئاماژەی بەوەداوە کە ناوبراو وەکو هەموو جاران خواردنی ئاسایی خۆی خواردووە و پێدەچێت “کوژرابێت”.
بەر لە هەفتەیەک سەرکردەیەکی فەیلەقی قودس ـی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی ئیسماعیل زادە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربانی ماڵەکە گیانی لەدەستدابوو، دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئاماژەیان بەوەدا کە رووداوەکە خۆکوژی بووە.