زاخۆ.. بەهۆی خواردنی شاورمەوە نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون

زاخۆ.. بەهۆی خواردنی شاورمەوە نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
زاخۆ.. بەهۆی خواردنی شاورمەوە نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ بڵاویكردووەتەوە ، 185 كەس بەهۆی خواردنی گۆشتی بەسەرچوو لە چێشتخانەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ژەهراوی بوون.

قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ 7ـی ئەیلولی 2022، لە ئەنجامی جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی تەندروستی، 185 كەس بەهۆی خواردنی شاورمەی گۆشت لە رێستۆرانتێكی زاخۆ ژەهراوی بوون.

ئەوەش هاتووە، ئەو كەسانە ژەهراوی بوون، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆیان كرد و چارەسەری تەندروستییان وەرگرتووە و لە ئێستادا تەنها 35 کەسیان لەژێر چاودێری پزیشک ماونەتەوە.