زاخۆ.. باوکێک کوڕە گەنجەکەی بە کلاشینکۆف دەکوژێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زاخۆ.. باوکێک کوڕە گەنجەکەی بە کلاشینکۆف دەکوژێت

زاخۆ.. باوکێک کوڕە گەنجەکەی بە کلاشینکۆف دەکوژێت

باوکەکە، دوای کوشتنی کوڕەکەی خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
زاخۆ.. باوکێک کوڕە گەنجەکەی بە کلاشینکۆف دەکوژێت
0

لایک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-05-2022، باوکێک لە قەزای زاخۆ کوڕە تەمەن 29 ساڵانەکەی خۆی کوشت و دواتر خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردووەتەوە،” ئەمڕۆ لەدەوروبەری کاتژمێر (3:30) پاشنیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە بە هەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شەهیدانی، دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداوەکە بۆمان دەرکەوت گەنجێک بەناوی (ا،ع،ح) تەمەن 29ساڵ لەلایەن باوکی خۆیەوە کوژراوە”.

روونیشیکراوەتەوە، “باوکی گەنجەکە بەناوی(ع،ح،م) لە دایکبووی ساڵی 1965ـە و بەچەک لە جۆری کڵاشینکۆف بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە کوڕەکەی کوشتووە و دواتریش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی زاخۆ کردووە”.

ئەوەش هاتووە، “لەئێستادا تۆمەتباری سەرەکی بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەگوێرەی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.