ئەسیووبیا، وڵاتێکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و سیستەمی تایبەت بە کاتژمێر و رۆژ ژمێری خۆیان هەیە. بەپێی ئەم رۆژ ژمێرەش، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی تازەی 2015ـیە، و ئەم رۆژەش بە ”ئەنکوتەتاش” ناو دەبرێت.
بەبۆنەی ساڵی تازەوە، سیاسەتمەداران و سەرکردە ئایینیەکانی ئەو وڵاتە پەیامێکیان لە بارەی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە.
ئەحمەد ئابی، سەرۆکوەزیرانی ئەسیووبیا لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ رایگەیاند، بە ئومێدەوە چاوەرێی داهاتوو دەکەین و وتیشی لە ساڵی نوێدا بۆ داهاتوویەکی باشتر هەوڵدەدەم داوا لە ئێوەش دەکەم کە یەکبگرن.
بەبۆنەی ئەوەی رۆژ ژمێری ئەسیوبیا لەسەر بنەمای دەرکەوتن و لاکەوتنی رۆژ هەژماردەکرێت، ئەو وڵاتە 7 ساڵ و 8 مانگ لە رۆژ ژمێری زاینیی بەدواوەن، لە وڵاتەکەدا رۆژ ژمێری زاینیی بەکارناهێنرێت.
بەپێی ئەو رۆژ ژمێرە ئایینیەی پەیڕەوی دەکەن، هەموو مانگێک لە 30 رۆژ پێکهاتووە و دوای تەواوبوونی مانگی 12، مانگی 13 دێت کە ئەویش 5 بۆ 6 رۆژی تێدا بەدیدەکرێت و 11 یان 12ـی ئەیلوولی ساڵی زایینی، دەبێتە دەستپێکی سەریساڵی نوێ لە وڵاتەکەدا.



1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا