رەئیسی: لە مێزی دانوستانەکانی وزەی ناوەکی راناکەین

رەئیسی: لە مێزی دانوستانەکانی وزەی ناوەکی راناکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
رەئیسی: لە مێزی دانوستانەکانی وزەی ناوەکی راناکەین
0

لایک

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، لە مێزی دانوستانەکانی وزەی ناوەکی راناکەین، بەڵام پێشکەوتنەکانی وڵاتیش نابەستینەوە بە داواکارییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران (IRNA)، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە زانکۆی زەهرا لە تارانی پایتەخت ئاماژەی بەوەکرد: “لایەنی بەرامبەر داوامانلێدەکەن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وڵات، گوێڕایەڵیان بکەین و رێککەوتنیان لەگەڵ بکەین. لە بەرامبەردا ئێمە رامانگەیاند، کە ئامادەین بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە دانوستان بکەین، ئێمە لە مێزی دانوستانەکان راناکەین چونکە داواکاری لۆژیکیمان هەیە”.

وتیشی، “لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە نیویۆرک کۆبووینەوە و داوام لە ناوبراو کرد کام لە داواکارییەکانمان لەدەرەوەی چوارچێوەی لۆژیکدایە بۆم دیاریبکات. لە بەرامبەردا قبووڵی کرد کە داواکارییەکانمان گونجاون”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە لە دانوستانی شەرەفمەندانە راناکەین، بەڵام بەرەوپێشچوونی وڵاتمان پەیوەست ناکەین بە پێکەنین یاخود هەڵوێستی تووڕەیی ئەوانەوە”.