مارکۆ بۆخمان، وەزیری دادی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ رووبەڕووبوونەوەی “ئەگەری هێرشی چەکداری بۆ سەر دامەزراوە یاساییەکان” کراوە و 25 کەس بەگومانی کودەتا دژی حکومەت دەستگیرکراون.
ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی چوارشەممە 07ـی کانوونی یەکەمی 2022، بە بەشداری سێ هەزار پۆلیس بەڕێوەچوو و هێرش و پشکنین بۆ 130 بینا لە 11 ویلایەتی ئەڵمانیا کرا. و لە ئەنجامدا 25 گومانلێکراو یەک لەوانە پیاوێکی تەمەن 71 ساڵ بەناوی شازادە هاینریشی سێزدەیەم و کەسێکی کە وەک بەرپرسی گرووپەکە ناسراوە، دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیاریی میدیا ئەڵمانیاییەکان، دوو کەسی دیکە لە نەمسا و ئەڵمانیا گیراون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.


وتەبێژێکی دەسەڵاتی دادوەری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، گومانلێکراوان سەر بە گرووپێکی توندڕەون بە ناوی “رایشبۆرگر” و ویستوویانە هێرش بکەنە سەر پەرلەمانی ئەڵمانیا.


ماوەیەکی زۆرە ئەو گرووپە بەهۆی لەپێشگرتنی “توندوتیژی و پیلانی رەگەزپەرەستانە” لەژێر چاودێری پۆلیسی ئەڵمانیا بووە.


ئەوان کۆماری ئێستای ئەڵمانیایان قبووڵ نییە و دەیانەوێت سستەمێکی وەکو ئیمپراتۆریی ئەڵمانیا لە ساڵی 1871 ناسراو بە “رایشی دووەم” دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت. هەروەها چەند ئەفسەرێکی پێشووی هێزی تایبەت، رۆڵی بەرچاویان لەو گرووپەدا هەیە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا