دەیڤد ئاراکامیا، ئەندامی شاندی دانوستانی ئۆکرانیا لەگەڵ حکومەتی رووسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەکو خولی سێیەمی دانوستانی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا دیاریکراوە.
هاوکات ئەلێکسی پۆلیشیۆک، بەڕێوەبەری کاروباری پەیوەست بە وڵاتە سەربەخۆکان لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بڕیارمانداوە خولی سێیەمی دانوستانەکان نێوان هەردوو شاند بە زووترین کات بەڕێوەبچێت.
شایەنی باسە، دانوستانەکانی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا لە 28ـی شوبات لە بێلارووس دەستیپێکرد و لە 3ـی ئاداریش دووەم دانیشتن بەڕێوەچوو و تیایاندا بڕیار لەسەر دروستکردنی رێڕەوێکی مرۆیی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی و ئاگربەستی کاتی لەنێوان هەردوو وڵات درا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی