ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەبارەی رێککەوتنی نێوان پزیشک و کۆمپانیاکانی دەرمان فەتوایەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند هەر رێکەوتنێکی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان بۆ ساغکردنەوەی دەرمان حەرامە.
عەلی قەرەداغی لە فەتوایەکدا کە دەقەکەی 20 لاپەڕەیە رایگەیاند، پێدانی دەرمانی ساختە بە نەخۆش حەرامە و لە شەرعدا ئەگەر ببێتە هۆی مردنی نەخۆش خوێنبایی دەکەوێتە ئەستۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاساییە دەرمان بە قیست کڕین و فرۆشتنی پێبکرێت بە مەرجێک بە قازانجی ئاسایی و ماوەی دانەوەی قیستەکە دیاریکراوبێت و دەسڵیت: قاچاغیکردن بە دەرمانەوە لە گوناهە گەورەکانە.
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتوشیەتی “پێویستە لەسەر مسوڵمانان و کۆمپانیاکان و حکومەتەکان کە پابەند بن بە رێساکانی کوالێتی باش و وردەکاری چاکترینی چاکەکانەوە”.
باسی لەوەشکردووە، “قەدەغەی دروستکردن، یان فرۆشتن، یان مۆڵەتدان، یان بەکارهێنانی هەر جۆرە دەرمانێک بکرێت کە لە دروستکردنی و جۆری کوالێتی و ماوەی کرپێکردن و ماوەی بەسەرچون و هاوشێوەکانیدا ساختەکاری کرابێت، مەعلومیشە كە ساختەكاریی لە گوناهە گەورەكانە، ساختەكاریش لە دەرماندا زیاتر حەرامە و گەورەترین تاوانە، چونكە پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە”.