لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی و لەسەر پریاری مەترسی بوونی نەخۆشییەکە بە پەتایەکی جیهانی، رۆزامۆند لویس، پسپۆری باڵای سورێژەی مەیمون لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا هیچ مەترسییەک نییە نەخۆشییەکە بۆ پەتایەکی جیهانی گۆڕانکاریی بەسەردابێت.
شایەنی باسە ئەو پسپۆرە باڵایە باسی لەوەشکردووە کە ئێستاش کات ماوە بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەکە بەر لەوە ببێت بە پەتا.
لە 7ـی 5ـی 2022 یەکەم حاڵەتی سورێژەی مەیمون لە بەریتانیا تۆمارکرا و دواتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد کە لە 20 وڵاتدا 400 حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە هەیە.