رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری تووشبووانی سورێژەی مەیمون بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری تووشبووانی سورێژەی مەیمون بڵاودەکاتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری تووشبووانی سورێژەی مەیمون بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری تووشبووانی سورێژەی مەیمون بڵاودەکاتەوە
0

لایک

وتەبێژێک لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە تاوەکو ئێستا پێنچ هەزار و 322 تووشبووی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراوە و لە 22ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەی توشبووان لەسەدا 50 زیادی کردووە.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا فەزیلە شایب، وتەبیژ لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا کە داوا دەکات هاوکاری زیاتر بدرێتە ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشییەکەن و وتیشی، “زۆربەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون، پیاوانی هاورەگەزخوازن”.

هاوکات شایب باسی لەوەشکردووە کە جگە لەوان، ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن منداڵان و ئەو کەسانەن کە کێشەی بەرگری لەشیان هەیە.

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، نەخۆشییەکە لە 53 وڵات بڵاوبووەتەوە.