“رێژەی هەژاری بۆ سه‌دا 25 بەرزبووەتەوە”

“رێژەی هەژاری بۆ سه‌دا 25 بەرزبووەتەوە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
“رێژەی هەژاری بۆ سه‌دا 25 بەرزبووەتەوە”
0

لایک

رێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبووەتەوە و بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە 25% و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە وڵات گەیشتووەتە 25%ی كۆی دانیشتووان لە ساڵی 2022دا.

وتیشی، “رێژەكە بەرزبووەتەوە بەراورد بە ساڵانی 2019 و 2020، كە ئەوكات رێژەكە 20%ی تێنەدەپەڕاند”.

ناوبراو بەرزبوونەوەی هەژاری دەگەڕێنێتەوە بۆ چەندین هۆكار لەوانە لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لە ساڵانی 2020 و 2021، وەستاندنی چالاكییە ئابورییەكان، قەیرانی ئابوقری لە ئاكامی دابەزینی نرخی نەوت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەكاری دەكەن بۆ جێبەجێكردنی رووپێوی ئابوقری و كۆمەڵایەتیی خێزانە عێراقییەكان كە لە رێیەوە هێڵەكانی هەژاری و بێكاری رووندەبێتەوە و لەڕێی سیاسەتی وەزارەتەكەیانەوە كار لەسەر ئەنجامەكەی دەكرێت.