دواى ئەوەى ئەمڕۆ سێشەممە، زانا مەلا خالید سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان-عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى،”داوا لە سەرۆکی پەرلەمان ناکەین بۆ بەستنی کۆبوونەوەکان بەڵکو هۆشداریی پێدەدەین”.
هەر لە کۆنگرەکەدا، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ئاماژەى بە بێلایەن نەبونى سەرۆکى پەرلەمان کرد و رایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان لایەنگری هێزێکی ناو پەرلەمانی کردوە و بێلایەن نەبوە، بە دەنگی پارتیش بوە بە سەرۆکی پەرلەمان.
لەبەرامبەردا و بەشێوەیەکى ناراستەوخۆ، رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان-عێراق وەڵامى فراکسیۆنى پارتى دایەوە و وتى،” زۆر رێزتان دەگرین لە هیچ دەزگایەکیش وەک ئەوەى لێرە رێتان پێدەدرێت، رێتان پێنادرێ”.
جەختیشى کردەوە کە وەڵامی فراکسیۆنى پەرلەمانى ناداتەوە.