سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق رایدەگەیەنێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، زەمینەی لێکگەیشتن و رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا دەشێوێنێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تویتێکدا سەبارەت بە دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، نووسیویەتی: “بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگە لەوەی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بە یەکترکردن دەخاتە بەردەم مەترسی و گومان”.