<strong>رێبەر ئەحمەد: لەبەر پەکەکە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە</strong>
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رێبەر ئەحمەد: لەبەر پەکەکە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە

رێبەر ئەحمەد: لەبەر پەکەکە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، "لەبەر بوونی گرووپی بەدەر لە یاسا و پەکەکە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
<strong>رێبەر ئەحمەد: لەبەر پەکەکە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە</strong>
0

لایک

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “لەبەر بوونی گرووپی بەدەر لە یاسا و پەکەکە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19-06-2022، رێبەر ئەحمەد، دوابەدوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی راگەیاندنی بۆردی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 1325ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.

وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، “داوامان لە وڵاتان و کونسوڵخانەکان و حکومەتی فیدراڵ کردووە هاوکاربن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیتر بەسە لە چوارچێوەی هۆڵی کۆنفرانس و پڕۆژەکان دەربچین و بچینە بواری کرداری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و لایەنەکانی دیکە بەو خەڵکەیان دابوو بەسەربەرزی بگەڕێنەوە زێدی باب و باپیرانیان بە تایبەتی لە شنگال کە زیاتر لە 8 ساڵە لە کەمپەکان دەژین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “جێگەی داخە تاوەکو ئێستا رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەبووە، هۆکاری سەرەکیی ئەم جێبەجێ نەبوونەش هەبوونی چەند گرووپێکی بەدەر لە یاسا و چەکدارانی پەکەکەیە لە شنگال، کە بوونەتە فاکتەری ناسەقامگیری لە ناوچەکە، هیوادارین و داواشمان کردووە لە چەندین کۆبوونەوە بە شێوەیەکی فەرمی لە حکومەتی عێراق کە هیچ بیانووێک نەهێڵێت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیە، دەرئەنجام دەمانەوێت بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و خەڵکی ئێمەش بگەڕێتەوە و چیدیکە لە کەمپەکان نابێت باجی هەبوونی چەکدار و گرووپی بەدەر لە یاسا لە شنگال بدەن”.

سەبارەت بە هاتنی ئەمڕۆی شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ هەرێم و کۆبوونەوەکانیان، رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان کرد و وتی “جەخت لە کێشە و گرفتە ئەمنی و سەربازییەکان کرایەوە کە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت هەموو توانا مرۆیی و ماددییەکان بخرێتە ژێر دەستی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ئەوەی هیچ کەلێنێک بۆ تیرۆریستان نەمێنێت و سوود لەو بۆشاییە وەربگرن کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە فیدراڵییەکان هەیە. جەخت لەوەش کرایەوە کە دەبێت هەموو لایەک هاوکاربن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال. هەردوولاشمان کۆک بووین لەسەر ئەوەی کە هەبوونی چەکدارانی بەدەر لە یاسا و چەکدارانی پەکەکە لە شنگال و شوێنەکانی دیکە فاکتەری ناسەقامگیرین و پێویستە کۆتایی بەو بارودۆخە بهێندرێت”.