ریاڵ مه‌درید بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • ریاڵ مه‌درید بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ

ریاڵ مه‌درید بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ریاڵ مه‌درید بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
0

لایک

یانەی شاهانە بە گۆڵی یاریزانی هێرشبەر، ڤینیسیۆس جونیۆر و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە لیڤەرپوڵی بردەوە و بۆ ١٤مین جار لە مێژووی خۆیدا جامەکەی بردەوە.

لەمیانی یاری کۆتیایی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ((UEFA Champions League، یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و لە یاریگای فەرەنسا لە پاریس-ی پایتەخت رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو. لە خولەکی ٢١دا یاریزانی یانەی لیڤەرپوول سادیۆ مانێ لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی یانەی ریال مەدرید کرد، بەڵام گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا دوای ئەوەی تۆپەکە بەر ستوون کەوت توانی بەلێهاتووی خۆی کۆنترۆلی بکات.

لە خولەکی ٤٣دا یانەی ریال مەدرید یەکەم هێرشی مەترسیداری خۆی لە یارییەکەدا ئەنجامدا دوای ئەوەی یاریزانی ئەستێرەی فەرەنسا، کەریم بەنزیمە، چووە ناو هێڵی سزا و لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ کرد. لەکاتێکدا یاریزانانی ریال مەدرید ئاهەنگیان گێرا بەهۆی گۆڵەکەی بەنزیمە، بەڵام نابژیوانی یاری ئاڵاکەی بەرز کردوەوە و گۆڵەکەی رەتکردەوە. بەم جۆرە نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ تۆمارکردن کۆتایی هات.

لەگەڵ ئەوەی کە نیوەی دووەمی یارییەکەش لەژێر کۆنترۆڵی یاریزانانی لیڤەرپوڵدا بوو و چەندین جار هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی ریال مەدرید بەڵام گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا بوو بە فریادرەسی یانەکەی، چەندین لێدانی بەهێزی گەڕاندەوە و پاریزگاری لەگۆڵەکەی کرد. هەرچی هێرشبەرانی ریال مەدرید بوون توانییان لەیەکەم هەلدا کە بۆیان رەخسا گۆڵ تۆمار بکەن.

لە خولەکی ٥٩دا یاریزانی یانەی ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد و ریاڵ مەدریدی بە گۆڵێک پێشخست. بەم جۆرە یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتایی هات.

بەم سەرکەوتنەش یانەی ریال مەدرید توانی بۆ ١٤مین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەدەست بێنێت.

لەلایەکی دیکەشەوە راهینەری ئیتالیی یانەکە ، کارلۆ ئەنچیلۆتی ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، دوای ئەوەی توانی بۆ چوارەمین جار لەمێژووی را‌هێنەرایەتی کردنیدا نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەست بێنێت.