بەهۆی یادی ئازادکردنی عێراق لەدەست رژێمی بەعس، سبەی شەممە 09-04-2022 لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی لیستی رۆژە پشوو و بۆنەکان، کەپێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردبووەوە، سبەی شەممە 9ی نیسان لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.
لەدوای راگەیاندنی ئازادکردنی عێراق لەژێردەستی رژێمی پێشووی بەعس رێکەوتی(9-4-2003)، ساڵانە لە عێراق و کراوەتە پشووی فەرمی و حکومەتی هەرێمیش وەک یەکێک لە رۆژە پشووەکان دیاری کردووە.