رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
0

لایک

لەمیانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لایەنەکان رێککەوتوون رۆژی چوارشەممە 12-10-2022، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا سێ بژاردە خراوەتە بەردەم پارتی و یەكێتی. کە بەمشێوەیە بوون:
یەکەم: رێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش.
دووەم: کشانەوەی بەربژێری لایەنێک.
سێیەم: هەردوولا بەربژێری خۆیان هەبێت و پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە.

جێی باسە، هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی مالیکی جەختی کردووەتەوە کە لایەنەکان رێککەوتوون رۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت.

پێشتریش رێبەر ئەحمەد جەختی لەوەکردەوە کە ئەوان قبووڵی ناکەن بە دوو بەربژێر بچنە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.