رۆژی پێنج شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • رۆژی پێنج شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژى چوارشەممە لە شەودا نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست روو لە ناوچەکەمان دەکات و رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان چالاکتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێنجشەممەدا تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەگەڵ باران بارین بارستە هەواییەکى سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بەفر بارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

باسی لەوەشکردووە، لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر نمەباران و ناوچەکانى تر بارانى مامناوەندى دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەى لە سەروى ١٧٠٠م لەسەر ئاستى رووى دەریا.

بەگوێرەی کەشناسی، سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە سەرەتا نمە بارانى دەبێت پاشان بۆ بارانى مامناوەند دەگۆڕێت لەسەر بەشەکانى ترى ئەو پارێزگایە پاشان بەفریش دەبێت و تەواوى ناوچە بەرزاییەکانى ئەم سنورە بەفر بارین دەبێت.

وتووشییەتی، ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سنورى پارێزگاى سلێمانى لە سەرووى ١٠ ملم دەبێت و سەنتەرى دهۆک لەگەڵ نمە باران هەندێک جار ئەگەرێکى کەمى بەفر بارینى هەیە و تەواوى ئەو ناوچە شاخاوییانەى کە بەرزیان لە سەرووى ١٥٠٠م لەسەر ئاستى رووى دەریا.

راشیگەیاندووە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، لە ماوەى ئەم شەپۆلە نزمبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما دەبێت بە دوو تا سێ پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکى کەم لە نزمترین پلەکانى گەرما.