رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە

رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی.

د. رێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق.

بڕیارە كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 01-09-2022 ده‌ستپێبكات.

بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش بەم شێوەیە ده‌بێت:-

یه‌كه‌م: یەک دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووه‌م: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: وتەی سەرۆكی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق.

چوارەم: وتەی سەرۆک فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، کە لە (5) پێنچ خولەک زیاتر نەبێت.

پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان – عێراق).

پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008).