“رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ نادرێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ نادرێت”

“رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ نادرێت”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
“رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ نادرێت”
0

لایک

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو نه‌یتوانیوه‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، بۆیه‌ رۆژی شه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام نادرێت و رۆژانی دوشه‌ممه‌ یاخود سێشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ ده‌درێت.
 
ئه‌سعه‌د بزۆنی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، چەند هۆکارێک رێگر بو بۆئه‌وه‌ی سودانی كابینه‌كه‌ی له‌واده‌ی خۆیدا پێشكه‌ش بکات، بۆئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، بۆیه‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ یان دوشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی ده‌درێت.

وتیشی، “سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشتر باسیان له‌ دانانی ڕۆژی شه‌ممه‌ كردبوو وه‌ک واده‌یه‌ک بۆ پێدانی متمانه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی، چونكه‌ سودانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی له‌ ته‌واوبوونی كابینه‌كه‌ی و ئاماده‌یی خۆی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه‌”.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له‌ به‌غداد رایگه‌یاندوه‌، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایان كردووه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو وهک واده‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ متمانه‌دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، تا له‌و چه‌ند رۆژه‌ی كه‌ ماوه‌ سه‌رجه‌م دیالۆگ و گفتوگۆكان ته‌واو بكرێن.

پێشتریش، مسته‌فا سه‌نه‌د  ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی بوونی ناكۆكی و جیاوازی له‌سه‌ر پۆسته‌ وزاریه‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام نادرێت كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرا دانیشتنی تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.