ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کە دەکاتە 03-10-2022، پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 03ـی تشرینی یەکەمی 2022، به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی عێراقه‌وه، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكان جگه له داموده‌زگا خزمه‌تگوزاری و ئه‌منیه‌كان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی”.
عێراق لە 1920 نەخشەی وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ کێشراوە، لە 1921 سیستەمی پاشایەتی تیایدا دامەزرا و لە ساڵی 1958 بە وڵاتێکی کۆماری ناسێنرا.