عێراق و تورکیا تاوتوێی دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەری راستەخۆ لە نێوان هەردوو وڵات دەکەن
دوێنێ چوارشەممە، بە بەشداری ئانۆ جەوهەر، وەزیری گەیاندنی هەرێم و عەلی رەزا گونای، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد و تالیب جەواد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئیدارەی هێڵی شەمەندەفەر لە عێراق و مەتین ئاکباش، بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی هێڵی شەمەندەفەری کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا و تیایدا تاوتوێی پەیوەندیی چەندین ساڵەی هەردوو وڵات کرا و جەخت لەسەر بەیەک بەستنەوەی لە رێگای هێڵی شەمەندەفەر و دانانی پلانی فراوان و تۆکمە بۆ چاڵاککردنی پڕۆژەکە کرایەوە.