بە تۆمەتی تێوەگلان لە پرسێكی پەیوەست بە كەیسی “دزیی سەدە”، رۆژنامەنووسێک دەستگیركرا.
دەستەی دەستپاكی رایگەیاند، رۆژنامەنووسێک لە كاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركراوە، لە بەرامبەر ئەوەی زانیاری لەبارەی “دزیی سەدە”وە بڵاونەكاتەوە پارەی وەرگرتووە.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكیی عێراق، رۆژنامەنووسەكە لە بەغداد پارەی وەرگرتووە لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی زانیاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەسەر بردنی پارەی بارمتە لەو كەیسەی بە “دزیی سەدە” ناسراوە.
دەستەی دەستپاكی ناوی رۆژنامەنووسەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام جەختدەكاتەوە كە لە كاتی وەرگرتنی بەرتیلدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی 160ـی ساڵی 1983 دەستگیركراوە، ئەو پارەیەشی وەریگرتووە دەستی بەسەردا گیراوە.
“دزیی سەدە” بەو كەیسە دەوترێت كە لە پارەی دانراوی بارمتەی باج-دا روویدا و بڕەكەی 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیۆن دۆلار)ـە، تا ئێستا 317 ملیار دینار لەو پارانە گەڕێندراونەتەوە بۆ حكومەت.