رۆناڵدۆ داوای لێبوردن لە هاندەرێک دەکات

رۆناڵدۆ داوای لێبوردن لە هاندەرێک دەکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکدا بەرامبەر ئێڤەرتۆن، مۆبایلی هاندەرێکی یانەی ئێڤەرتۆنی شکاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
رۆناڵدۆ داوای لێبوردن لە هاندەرێک دەکات
0

لایک

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی مانیونایتیدی ئینگلیزی لە یارییەکدا بەرامبەر ئێڤەرتۆن، مۆبایلی هاندەرێکی یانەی ئێڤەرتۆنی شکاند ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرەکە دەیویست وێنەی رۆناڵدۆ بگرێت.

یاریزانی بەتوانای تەمەن 37 ساڵ لە وتەکانیدا کە تیایدا داوای لێبوردنی لەو هاندەرەی ئێڤەرتۆن کردووە دەڵێت، “لە کاتە سەختەکاندا زۆر ئەستەمە هەستەکانمان کۆنتڕۆڵبکەین. هەموو کاتێک پێویستە بەرێز و ئارامییەوە ببینە پێشەنگ بۆ ئەو گەنجانەی کە حەزیان بە یاری تۆپی پێیە. بۆ ئەو هەوڵوێستەم داوای لێبوردن دەکەم، خوازیارم ئەو هاندەرە بانگهێشتی یاری فایەر پلەی و سپۆرتمێنتلیک لە ترافۆرد بکەم”.

هاوکات، شەوی رابردوو یاری نێوان مانیونایتید و ئێڤەرتۆن بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی ئێڤەرتۆن کاتاییپێهات.