رۆناڵدۆی دیاردە یانەیەکی بەناوبانگی کڕی

رۆناڵدۆی دیاردە یانەیەکی بەناوبانگی کڕی

ڕۆناڵدۆی دیاردە بەشێوەیەکی فەرمی داواکارییەکەی بۆ کڕینی یانەی کروزیرۆی بەرازیلی قبوڵکرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
رۆناڵدۆی دیاردە یانەیەکی بەناوبانگی کڕی
0

لایک

ڕۆناڵدۆی دیاردە بەشێوەیەکی فەرمی داواکارییەکەی بۆ کڕینی یانەی کروزیرۆی بەرازیلی قبوڵکرا.

میدیای بەرازیل بڵاویکردەوە، دادگای ویلایەتی مینا گیرایسی باشووری رۆژهەڵاتی بەرازیل، کڕینەوەی یانەی کروزیرۆی لەلایەن رۆناڵدۆوە پەسەندکرد.

دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی یانەکە داوای راگرتنی کارەکانیان کردبوو، بەهۆی نەبوونی گەرەنتییەوە، بەڵام رۆناڵدۆ لەژێر گوشاری هاندەراندا سەرجەم رێکارەکانی تەواوکرد و یانەکەی کڕییەوە.

هاوکات یانەی کروزیرۆ نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ قەرزی لەسەرە و رۆناڵدۆ دانەوەی قەرزەکانی یانەکە دەگرێتە ئەستووی خۆی.

کڕینەوەی یانە بەرازیلییەکە لەکاتێکدا رۆناڵدۆ خاوەنی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانیشە و هەردوو یانە بەیەکەوە بەڕێوەدەبات.