عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، به‌شێک له په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێستای عێراق ده‌بنه وه‌زیر له حكومه‌تی داهاتوودا، له‌ئێستاشدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراو له‌ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه.
عه‌لی فه‌تلاوی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ئه‌ندامی ده‌بێت له سه‌ربه‌خۆكان و ته‌نانه‌ت له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌مینه‌كانیش، له ئێستادا هه‌ندێک كه‌سایه‌تی هه‌ڵبژاردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان شایسته‌ن و ده‌بنه ئامرازێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی”.
ئەوەشی ئاشراکرد، “هه‌ندێک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێستا هه‌ن كه له حكومه‌تی داهاتوودا راوێژیان پێده‌كرێت بۆ هه‌ندێک وه‌زاره‌ت و بەشێكیشیان پۆستی ویزاریان پێدەدرێت، له‌ئێستاشدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی نزیكبووه‌ته‌وه له‌ته‌واوكردنی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی وه‌ک ئاماده‌كارییه‌ک بۆ پێشكه‌شكردنیان به په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.
پێشتریش، تایبەت بەم پرسە مه‌حمود حه‌یانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندبوو، كابینه‌ی وه‌زاری حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بێبه‌ش ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا تاقیكراونه‌ته‌وه و پۆستی وزاریان وه‌رگرتووه.