وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەشە خۆراکی هاووڵاتیان ئامادەیە بۆ دابەشکردن و ماددە خۆراکییەکان بەسەریەکەوە دابەشدەکەن و بەش بەشی ناکەن.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، بابەتە خۆراکییەکان بۆ بەشە خۆراکی هاووڵاتیان زیادکراون و هەمووی بەسەر یەکەوە دابەشدەکەن و بەش بەش دابەشناکرێت و گەنجینەکان خۆراکی پێویستیان تێدایە و ئامادەن.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی رێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ زامنکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان و لە ئیستادا گەنجینەکان پڕن و ئامادەن بۆ دابەشکردن بە ماددە زیادکراوەکانیشەوە جگە لە ئاردی سفر.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتیان زیادکرد و بڕیارە لە کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی داهاتووی هاووڵاتیاندا دابەشبکرێت.