وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ناوچه‌ی سۆلیداریان به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه و ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه‌ی له سنووره‌كه ماونه‌ته‌وه، هیچ رێگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، كۆنترۆڵكردنی سۆلیدار بایه‌خێكی ستراتیژی هه‌یه و سوپای رووسیا توانیویه‌تی زۆرێک له‌و هێزه ئۆكرانیانه‌ی له ناوچه‌كه بوون په‌كبخات و په‌یوه‌ندییان به به‌ره‌كانی دیكه‌وه بپچڕێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شه‌ڕدا، توانیویانه سه‌دان سه‌ربازی ئۆكرانی بكوژن و سیستمی به‌رگری سه‌ربازانی ئۆكرانی په‌كبخه‌ن.
شه‌وی رابردوو، ڤلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن پارێزگاری له ناوچه‌ی سۆلیدار بكه‌ن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا