وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، سووپای رووسیا کۆنترۆڵی سەرجەم ناوچەی پیسەسازی ئازۆڤستاڵ و شاری ماریوپۆل ـی کردووە و لەوبارەیەشەوە راپۆرتێکی تایبەتیان پێشکەشی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کردووە.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەکرد کە شاری ماریوپۆل و ناوچەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە دوا بەدوای خۆبەدەستدانەوەی 531 سەربازی ئۆکراینی لە ناوچەکە.
شایەنی باسە کۆناشێنکۆڤ دەشڵێت، “ژێرزەمینەکانی کارگەی ناوچەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ بەتەواوی کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی سوپای رووسیا. سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیای فیدراڵ لەبارەی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکە و تەواوبوونی پڕۆسەی ئازادکردنی ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ و ئازادکردنی شاری ماریوپۆل لە شەڕکەرانی ئۆکراینا راپۆرتێکی پێشکێشی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت