رووسیا هێرشی کردە سەر ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا

رووسیا هێرشی کردە سەر ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
رووسیا هێرشی کردە سەر ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا
0

لایک

کەشتی جەنگیی رووسیا کە لە دەستپێکی شەڕی ئۆکراینا لە دەریای رەش جێگیرکراوە، چوار مووشەکی کالیبر ـی گرتە ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئۆکراینا، کەشتیی جەنگی رووسیا بە چوار مووشەکی کالیبری رەوانەی خاکی ئۆکراینا کردووە کە تاوەکو ئێستا زانیاریی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان نییە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری روسیا ساتی هاوێشتنی مووشەکەکانی لە ماڵپەری خۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدراوە کە ئامانج لە مووشەکەکان بە ئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە بووە.

شایەنی باسە هیچ ئاماژەیەک بە ناوچە و شار و ئەو خاڵە نەدراوە کە مووشەکەکان ئاراستەی کراون