رووسیا لە ئەندامێتیی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هەڵدەپەسێردرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا لە ئەندامێتیی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هەڵدەپەسێردرێت

رووسیا لە ئەندامێتیی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هەڵدەپەسێردرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
رووسیا لە ئەندامێتیی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هەڵدەپەسێردرێت
0

لایک

نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بە 93 دەنگی بەڵێ، ئەندامێتیی رووسیا-یان لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هەڵپەسارد.

لە کۆی 193 ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، 93ـیان دەنگیان بە بەڵێ و 24 بە نەخێر داو، هەروەها 58 ئەندامیش دەنگیان نەداوە، لە ئەنجامدا تا دەرچوونی بڕیاری پێچەوانە، رووسیا ئەندامێتیی لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەدەستدا.

ئەوە دووەمجارە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەندامێتیی وڵاتێک لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ هەڵدەپەسێرێت، پێشتریش لە ساڵی 2011 ئەندامێتیی لیبیا لەو کۆمیسیۆنە هەڵپەسێردرابوو.