رووسیا، بە تۆمەتی ئەوەی خزمەتی “فراوانبوونی سەربازی و سیاسی و ئابووری” کردووەتە ئامرازێک، بڕیاری کشانەوەی لە یەکێتی ئەوڕووپا دەرکرد.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، “دوێنێ سێشەممە، کۆماری یەکگرتووی رووسیا بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە یەکیتی ئەوڕووپا ئاڕاستەی
پێچینۆڤیچ بۆریچ، ئەمینداری گشتی یەکێتییەکە کردووە”.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی ئەم بڕیارەوە راشیگەیاندووە، “ئەوانەی ناچارمان دەکەن ئەم هەنگاوە بگرینەبەر، بەرپرسیارێتی تەواوی لە ناوچوونی بوارە مرۆیی و یاساییە باوەکانی کیشوەرەکە دەگرنە ئەستۆ و ئەو کاردانەوانەی کە لە ئەنجومەنی ئەورووپادا دەکرێت کە بەبێ رووسیا وەک جەستەیەکی گشتگیری ئەوڕووپی پێگەی خۆی لە دەست دەدات”.
شایەنی باسە، ئەمڕۆ 20ـەمین رۆژی جەنگی نێوان “رووسیا- ئۆکرانیا”ـیە و سەرەڕای پشتگیریکرییەکانی یەکێتی ئەوڕووپا و ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا، تا ئێستا چەندین شاری ئۆکرانیا بە تەواوەتی کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای رووسیا و کیێڤی پایتەختیش لەلایەن هەمان سوپاوە گەمارۆ دراوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی