رووسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

رووسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی له‌نده‌ن بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ک وه‌زیری خسته‌ ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆیان نییه‌ سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
رووسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات
0

لایک

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی له‌نده‌ن بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ک وه‌زیری خسته‌ ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆیان نییه‌ سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیدا رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دووژمنكارییه‌ی له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر مۆسكۆ ئه‌نجامی ده‌دات، سزای گه‌شتكردن خرایه‌ سه‌ر به‌رپرسانی به‌ریتانیا، سه‌رووی هه‌موویان بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیران و  بێن والاس، وه‌زیری به‌رگری.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هه‌ریه‌ك دۆمنیك راپ، وه‌زیری دادی به‌ریتانی و ریشی سوناك، وه‌زیری دارایی و بریتی باتیل، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا خراونه‌ته‌ لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆیان سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن.

به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ریتانیا ژماره‌یهک سزای ئابووری و سیاسی خسته‌ سه‌ر مۆسكۆ، جیا له‌ سزادانی گه‌شتكردنی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی رووسی بۆ ته‌واوی ئه‌وروپا، سه‌رووی هه‌موویان قه‌ده‌غه‌ كردنی گه‌شت له‌ ڤلادیمێر پوتن.