وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا لەبارەی ئامارە سەربازییەکانی شەڕی ئۆکراینا رایگەیاند، “204 فڕۆکە، 131 هەلیکۆپتەر، سێ هەزار و 569 تانک و زرێپۆشی ئۆکراینامان تێک شکاندوون”.
لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا یئگۆر کۆناشێنکۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا باسی لەوە کرد کە 204 فڕۆکە،131 هەلیکۆپتەر، سێ هەزار و 569 تانک و زرێپۆشی ئۆکراینایان تێک شکاندوون.
هاوکات كۆناشهنكۆڤ لەبارەی چاڵاکییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا رایگەیاند لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکی هەستیاری و هێرشی یەکە سەربازییە ئاسمانییەکانی رووسیا بەرز ژمارەیەک لە ئامانجەکانی سوپای ئۆکراینایان کردوونەتە ئامانج.
شایەنی باسە وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاماژەی بەوە دا کە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان لە خارکێڤ و لوهانسک کردووەتە ئامانج و لە میانی یەک رۆژدا یەکەکانی تۆپهاوێژ و مووشەکهاوێژی رووسیا 195 ناوچەی سەربازیی، 34 بنکەی کۆنتڕۆڵکردن، 42 یەکەی تۆپهاوێژیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکانیشدا زیاتر لە 200 کەس لە هێزی ئۆکراینا لەچالاکی خراون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكوو ئێستا سوپای رووسیا 204 فڕۆكه، 131 هه‌لیكۆپته‌ر، 340 سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی، هەزار و 218 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، سێ هه‌زار و 569 زرێپۆش و تانك، 526 مووشهكهاوێژی فرهلووله، هەزار و 968 گولـلەتۆپ و گولـلە هاوان و سێ هه‌زار و 647 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئۆكراینایان تێك شكاندووه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی