رووسیا: دوو فرۆکەی جەنگی ئۆکراینامان کردە ئامانج
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا: دوو فرۆکەی جەنگی ئۆکراینامان کردە ئامانج

رووسیا: دوو فرۆکەی جەنگی ئۆکراینامان کردە ئامانج

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
رووسیا: دوو فرۆکەی جەنگی ئۆکراینامان کردە ئامانج
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-25 و Mig-29ی ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا نوێترین زانیاریی لەبارەی چالاکییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا رایگەیاند و ئاشکرای کرد کە لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە دنیپرۆ، کەرەستەی فڕۆکەوانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینایان بە مووشەکی زۆرهەستیار لەناوبرد.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا راشیگەیاند، “له‌ ناوچه‌ی خاركیڤ چەند دامه‌زراوه‌یەکی سەربازیی خاپوورکران. جگە لەوەش لە ناوچەکەدا چەندین کۆگای تەقەمەنی بە مووشەکی زۆرهەستیار، لەناوبران”.

لەلایەکی دیکەوە کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، یەکە تاکتیکییەکانی شەڕی ئاسمانی، 46 ناوچەی سەربازییان خاپوور کردووە و شەش تانک و بڕێکی زۆر لە چەک و ئامێری سەربازییان کردووەتە ئامانج.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی خارکیڤ فڕۆکەیەکی سەربازیی جۆری Su-25 و لەناوچەی لە دنیپرۆ فڕۆکەیەکی جۆری Mig-29 ی ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە هێزەکانی رووسیا 350 ناسیۆنالیستی ئۆکراینییان لە چالاکی خستووە و 16 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و 11 کۆگای چەک و تەقەمەنی ئۆکراینایان لەناوبردووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا هەروەها سەرنجی خسته سەر ئەوەی سوپای رووسیا ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیاتۆگۆرسک، یالۆڤا، ستودینۆک و سۆسنۆڤ-ی لە مین پاککردووەتەوە و راشیگەیاند كه تاكو ئێستا سوپای رووسیا 195  فڕۆكه، 130 هێلیكۆپتەر، هەزار و 168 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، 336 سیستەمی مووشەكی بەرگریی ئاسمانی، سێ هەزار و 484 زرێپۆش و تانك، هەزار و 843 گوللـەتۆپ و گوللـەهاوان و سێ هەزار و 528 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئۆكراینایان تێكشكاندووه.