کۆمپانیای وزەی رووسی گازپرۆم، گازی سروشتی بەڕووی ئەورووپا گرتەوە و بڕیار دراوە تاوەکو 3ـی ئەیلوول گرتنەوەکە بۆ ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت.
بە پاساوی ئەنجامدانی خزمەتگوزاری و پرۆسەی چاکردنەوەی هیڵی بۆری پەنگاو-١، رووسیا گازی سرووشتی بەرەوڕووی ئەورووپا گرتەوە و بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گاردیان، کاری نۆژەنکردنەوەکە لەلاەن گازپرۆمەوە بەڕێوەدەچێت.
کۆمپانیا رووسییەکە لە مانگی تەمموزدا بەرێگەی هێڵی باکووری پەنگاو -١ ـەوە داواکاریی گازی سرووشتی لەسەدا 40 زیادکرد و دواتریش بۆ لەسەدا 20 کەمی کردەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەو سزا ئابوورییانە گەڕاندەوە کە لەسەر رووسیادا هەیە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هێڵەکە دروستبووە.
لەوبارەیەوە هۆبەرت هابیک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردبوو کە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لەئارادا نییە وەک ئەوەی مۆسکۆ باسی دەکات. لەلایەکی دیکەوە کلاوس مولەر، سەرۆکی رێکخەری تۆڕەکان رایگەیاند کە ئەڵمانیا بە پێچەوانەوە لەرووی کۆگاکردنی گازی سروشتی لە ئاستێکی باشدایە بەڵام ناتوانێت زستانێکی تەواو بەرگە بگرێت.