وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ده‌ركردنی جۆن سولیڤان باڵیۆزی ئه‌مریكای له مۆسكۆ راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ركردنی كارمه‌ندێكیان له ئه‌مینداریه‌تی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا به‌بێ هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م رووسیا نه‌هێشته‌وه جگه له ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كان له مۆسكۆ، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێكه بۆ ده‌ركردنی كارمه‌ندێكی رووسی له ئه‌مینداریه‌تی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه له‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیادا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئۆكرانیا كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیپێكردوه، له‌دواین هه‌نگاویشدا ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتكاری رووسیای له‌وڵاته‌كه‌ی دەرکرد كه نوێنه‌ری مۆسكۆ بون له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا