وەزیری بەرگری رووسیا لەبارەی بەردەوامبوونی لەشکرکێشییان بۆ ئۆکراینا رایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تا پێکانی ئامانجەکان بەردەوام دەبن”.
لەمیانی کۆبوونەوەی رێکخراوی گرووپی رێککەوتننامەی ئاسایش، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای سزاکانی رۆژئاوا و هاوکارییەکانی بۆ کیێڤ، لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوام دەبن.
هاوکات شۆیگو وتیشی، “سەرجەم ئەرکەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەماندا بەشێوەیەکی تەواو بەردەوام دەبێت سەرەڕای هەموو سزاکان کە بەسەر رووسیادا سەپێندراون”.
وەزیری بەرگری رووسیا باسی لەوەشکرد کە رۆژئاوا فشاری خستووەتە سەر هاوپەیمانەکانی رووسیا و باسی لەوەشکرد کە رووسیا پاڵپشتی لە هاوپەیمان و دۆستانی رووسیا دەکات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا