رووسیا ئاماری 24 کاتژمێری جەنگی ئۆکراینا ـی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا ئاماری 24 کاتژمێری جەنگی ئۆکراینا ـی بڵاوکردەوە

رووسیا ئاماری 24 کاتژمێری جەنگی ئۆکراینا ـی بڵاوکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، "تا ئێستا چوار هەزار و 344 تانک و زرێپۆشی سوپای ئۆکراینامان تێکشکاندووە".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
رووسیا ئاماری 24 کاتژمێری جەنگی ئۆکراینا ـی بڵاوکردەوە
0

لایک

لەراگەیەندراوێکدا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیاباسی لەوەکرد کە لە دەستپێکی جەنگی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراینا تا ئێستا چوار هەزار و 344 تانک و زرێپۆشی سوپای ئۆکراینایان تێکشکاندووە.

هاوکات کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە سوپای وڵاتەکەی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکراینا و سوپای ئۆکراینا زیانی بەرچاوی بەرکەوتووە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەی خێرسۆن، 40 سەربازی ئۆکراینا کوژراون و 10 ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکشکێندراون و لە ناوچەی دۆنێتسک لە ئاکامی هێرشێکدا بە مووشەکی هەستیار بۆسەر کۆگایەکی تەقەمەنی سەربە لیوای 95ـی سوپای ئۆکراینا زیاتر لە سێ هەزار تۆپ لەناوبراون و 30 سەربازیش کوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەربارەی چالاکییەکانی 24 کاتژمێری رابردوو سوپای رووسیا، باسی لەوە کرد کە نۆ بارەگای سەرەکی، نۆ کۆگای چەک و چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینایان تێکشکاندووە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ راشیگەیاندووە ”تا ئەمڕۆ 267 فڕۆکە، 148 هێلیکۆپتەر، هەزار و 747 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان 365  سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، چوار ھەزار و 334 تانک و زریپۆش، 799 مووشەکهاوێژ، سێ هەزار و 310 تۆپهاوێژ و هاوەن، چوار هەزار و 922 ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سوپای ئۆکراینا تێکشکێندراون”.