رووسیا ئاماری فەرمی قوربانیانی جەنگی ئاشکرا کرد
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا ئاماری فەرمی قوربانیانی جەنگی ئاشکرا کرد

رووسیا ئاماری فەرمی قوربانیانی جەنگی ئاشکرا کرد

رووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەمجار و بە فەرمی ئاماری زیانەکانی جەنگی لەگەڵ ئۆکراینا لە سەرەتای هێرشەکانییەوە تا ئه‌مڕۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
رووسیا ئاماری فەرمی قوربانیانی جەنگی ئاشکرا کرد
0

لایک

رووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەمجار و بە فەرمی ئاماری زیانەکانی جەنگی لەگەڵ ئۆکراینا لە سەرەتای هێرشەکانییەوە تا ئه‌مڕۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی سوپای رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی، بەداخەوە ئێمە زیانمان هەبووە لەو جەنگەدا، لە دەستپێکی جەنگەوە تاوەکو ئێستا 498 سەربازمان لە ئۆکراینا لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش دا، “هەزار و 597 سەربازیشمان برینداربوونە”.

ئەو وتەبێژە هەروەها ئاماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئۆکرایناشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 2 هەزار و 870 کوژراو و 3 هەزار و 700 برینداریان هەیە.

شەڕی گەرمی رووسیا – ئۆکراینا ئەمڕۆ لە حەوتەمین رۆژی دایە و یەکەمین دانووستانی نێوانیان رۆژی دووشەممە 28-02-2022 لە بێلارووس بەڕێوەچوو و هیچ دەرەنجامێکی ئەرێنی لێنەکەوەتەوە.