رووسیا، لەناوبردنی کاروانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا و ئەوڕووپای بۆ ئۆکرانیا راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا، لەناوبردنی کاروانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا و ئەوڕووپای بۆ ئۆکرانیا راگەیاند

رووسیا، لەناوبردنی کاروانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا و ئەوڕووپای بۆ ئۆکرانیا راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
رووسیا، لەناوبردنی کاروانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا و ئەوڕووپای بۆ ئۆکرانیا راگەیاند
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانمان توانیان کاروانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا و ئەوڕووپا کە بەرەو ئۆکرانیا نێردرابوو، لەناوببەن.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کاروانی ناردنی یارمەتی سەربازی ئەمریکا و ئەوڕووپا بەرەو ئۆکرانیا بە مووشەکی پێکانی ئامانجیی هەستیار لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەمان لەناو بران کە پێکهاتبوون لە 5 بنکە و کۆگایەکی سەرەکی جبەخانە کە کەوتبووە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی باهموت لە دۆنێستیک.

کۆناشینکۆڤ ئەوەشی ئاشراکرد، بە درێژایی شەوی رابردوو 18 بنکەی سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی رووسیا بە ئامانج گیران.