لەمیانی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار – رزگاری، شۆفێرێک گیان له‌ده‌ستدەدات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، شەوی رابردوو لەسەر رێگەی نێوان (كەلار – رزگاری) نزیك بەنزینخانەی (هاوچەرخ) رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا سۆرینتۆ و ماتۆڕسكیلی دوو تایە ) روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە سەرنشینەكەیشی بریندار بووە.
شایەنی باسە، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، دوای رووداوەکەش راستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستیپێکردووە.