رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی مردنی هاووڵاتییەکی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی مردنی هاووڵاتییەکی لێدەکەوێتەوە

رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی مردنی هاووڵاتییەکی لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی مردنی هاووڵاتییەکی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە گەرەکی هەواری شاری سلێمانی روویدا و مردنی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە گەرەکی هەواری شاری سلێمانی بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە کەسێک مرد و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، لە ئێستاشدا تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستن.

هاوکات، دوو کەس بە سەختی برینداربوون و رەوانەی بەشی فریاکەوتن کراون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی.