له پارێزگای سلێمانی رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10-08-2022، لەسەر رێگەی سەرەکی (سلێمانی – زەڕایەن) نزیک گوندی ( بیرکێ )، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینی سەکنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە، دەست بەجێ گیانیان لەدەستداوە و یەکێ لەسەر نشینەکانیش بریندارە.
هاتووچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەرچوونی هەڵەی ئۆتۆمبێلەکە.